روسیا داوای لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه ده‌كات كه داعش له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌رامبه‌ر دانیشتوانی عێراق ئه‌نجامیداون.
ماریا زاخارۆفا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، ئەو راپۆرتە ھاوبەشەی لەلایەن نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق و کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤەوە بڵاوکرایەوە سەبارەت بەو گۆڕە بە کۆمەڵانەی داعش لەعێراقدا دروستیکردون جێی نیگەرانییە، بۆیە پێویستە لێکۆڵینەوەی گشتگیر و بێلایەنانە لەو تاوانانە بکرێت کە تیرۆریستانی داعش لەماوەی رابردوودا بەرامبەر عێراقییەکان ئەنجامیان داوە و سەرجەم ئەو کەسانەش کە تێوەگلاون لەو تاوانانەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و بدرێنە دادگا.
ساڵی 2014 رێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشی كرده سه‌ر عێراق به‌شێكی داگیركرد و به هه‌زارن هاووڵاتی ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه عێراق بوون و به‌مه‌ش نه‌وه‌ستا به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كوشت به هه‌زارن هاووڵاتی زیندهبهچاڵكرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.