خانمه گۆرانیبێژی كورد " یه‌ریڤان نوره‌دین " نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه بریتییه له ڤیدیۆ كلیپێك له ژێر ناوی " تاوانی بێ وه‌فایی " بڵاوده‌كاته‌وه .
گۆرانی " تاوانی بێ وه‌فایی " تێكسته‌كه‌ی له لایه‌ن نزار ناشاد نووسراوه و هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ " نامۆ " اوازی بۆ گۆرانییه‌كه ئاماده‌كردووه و كاری ده‌رهێنانی كلیپه‌كه له لایه‌ن " دیار كوردۆ " ئه‌نجامدراوه ، ئه‌وه‌ی وه‌ك كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی له كلیپه‌كه له‌گه‌ل " یه‌ریڤان " رۆڵ ده‌بینێت ناوی " ده‌روون " ه كه هاوسه‌ری یه‌ریڤانه .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ساڵی 1991 له شاری سلێمانی له دایك بووه ، په‌یداكردنی ناوبانگی هونه‌ری ئه‌م گۆرانیبێژه بۆ به‌شداریكردنی له زنجیره درامای گه‌رده‌لوول ده‌گه‌رێته‌وه ، یه‌ریڤان خاوه‌نی 2 كلیپه ، پێشتر گۆرانییه‌كانی له به‌رنامه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كاندا پێشكه‌ش ده‌كرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.