Erbil 13°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 05:32

پرۆژه‌کانی چاکسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ تاوتوێکرا

به‌ئاماده‌بوونی هاوپه‌یمانان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌رێوه‌چوو
کوردستان TV
#7
100%


به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ راوێژكاران و ئه‌فسه‌ر و پله‌دارانی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌ و ئه‌ندامانی بۆردی چاكسازی و نوێنه‌ری وڵاتانی هاوپه‌یمانان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ باره‌ی پرۆژه‌كانی چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌رێوه‌چوو.

به‌ مه‌به‌ستی ئاگاداربوون و به‌ دواداچوونی پرۆژه‌كانی چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، ئه‌مرۆ له‌ شاری هه‌ولێر به‌ سه‌رپه‌رشتی كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌ وه‌كاله‌ت و به‌ ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی و فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ راوێژكاران و ئه‌فسه‌ر و پله‌دارانی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌ و ئه‌ندامانی بۆردی چاكسازی و نوێنه‌ری وڵاتانی هاوپه‌یمانان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ تیشك خرایه‌ سه‌ر قۆناغه‌كانی به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی به‌دواداچوونی پرۆژه‌كانی چاكسازی، له‌وباره‌یه‌وه‌ وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌ وه‌كاله‌ت ستایشی كاره‌كانی ئه‌ندامانی بۆردی چاكسازی  و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی كرد.

هاوكات پاڵپشتی و پشتیوانی خۆشی نیشاندا له‌ پێناو پێشخستنی زیاتر له‌ پرۆسه‌ی چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌.

هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌ری وڵاتانی ناو هاوپه‌یمانان به‌ڵێنیاندا به‌رده‌وام بن له‌ پاڵپشتی كردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ بواری چاكسازی، هیواشیان خواست پرۆسه‌ی چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ زیاتر به‌ره‌و پێشبچێت.

دواتر له‌ لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ چه‌ندین سه‌رنج و پێشنیار بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پرۆژه‌ی چاكسازی و ده‌ستنیشانكردنی كێشه‌ و گرفته‌كان خرایه‌ڕوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.