Erbil 10°C ھەینی 07 شوبات 20:22

21 کەس بە تۆمەتی قومارکردن دەستگیرکران

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایده‌گه‌ێنێت ،  لەدرێژەی هەڵمەتەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس بۆ گەراِن و پشكنینی كافتریا و یانە شەوانەكان و دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە سەرپێچی یاسادەكەن ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بە پێی ماددەی 389 لەیاسای سزادانی عیراقی توانییان 21 تۆمەتبار دەستگیربكەن كە لەناو كافتریایەكدا لەشاری سلێمانی هەستابوون بە قومار كردن .

ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ، تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەرو بە پێی ماددەی 389 دەستگیركران و دەستیش گیرا بەسەر بڕێك پولی قوماركردن و چەند پارچە چەقۆو بۆكس خەنجەرێكدا .

له‌كۆتادا ڕایده‌گه‌یه‌نن ، هەڵمەتەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ گەڕان و پشكنینی كافتریاو یانە شەوانەكان بەردەوامییان هەیەو هەركەسێك سەرپێچی یاسا بكات دەستگیر دەكرێت و لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەكرێت .


شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.