لهراگهیاندراوێكدا تۆڕی میدیای ڕووداو ڕایدهگهیهنن ، تیمێکمان لە ئامەد کە بە مەبەستی رووماڵی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان رۆژهەڵات و باکووری کوردستان بەڕێوەبوون، لەنێوان ئیلێهـ - سێرت تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون.
ڕاشیدهگهیهنن تیمهكه لە ماشەڵڵا دەکاک، پەیامنێر و وێنەگر و شۆفێرەکەی پێکهاتبوون، دوای چارەسەری سەرپێی لە نەخۆشخانەی شارۆچکەی حەزۆی ئیلێهـ ، رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی ئیلێهـ کراون.
تۆڕی میدیای رووداوی ڕاشیگهیاندووه ، بەگوتەی بەرپرسانی نەخۆشخانەی گشتی باتمان، تەندروستی ماشەڵڵا دەکاک، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو و شاکر ئویگاری وێنەگری جێگیرە و جیهان دەمیرتاشی شۆفێر، چارەسەری بۆ دەکرێت.
ڕووداوهكه بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و تەڕبوونی جاددە بووه ، ئۆتۆمبێلەکە لە جاددەی ئیلێهـ - سێرت لە نزیک شارۆچکەی حەزۆ لەڕێگەی خۆی دەرچووە و وەرگەڕاوە.
دانانى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.