Erbil 11°C ھەینی 07 شوبات 20:09

سلێمانی ... دوای برینداری کردنى دوو هاوڵاتى 2 تەقەکەر دەستگیرکران

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


بەتۆمەتی تەقەكردن لەدوو هاوڵاتی‌ و برینداركردنیان، لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران.


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، پاش ئەوەی رۆژی 25/10/2018 فەرمانی دەستگیركردن بۆ هەردوو تۆمەتبار ( ه ، ه) و (م ،ه) دەرچو، كە لەگەڕەكی بەكرەجۆ تەقەیان كردبوو و دوو هاوڵاتییان بریندار كردبوو ، دوای بەدوادا چوونی هێزەكانی پۆلیس و لێكۆڵینەوەكان توانرا شەوی رابردو لەلایەن مەفرەزەكانی هەردو بنكەی پۆلیسی سەرچنارو كوردساتەوە هەردوو تۆمەتبار لە كافتریایەكدا دەستگیربكرێن

پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، هەردوو تۆمەتباری ناوبراو بەپێی مادەی 405-31 لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیركراون‌و لەئێستادا بەفەرمانی دادوەر بەندن.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.