باره‌گای بارزانی له په‌یامێكیدا سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی سەرەخۆشیی لە محه‌مه‌د شکاک و هێمن شکاک دەکات، بۆ کۆچی دوایی (هۆزان سه‌عد شکاک)، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێزان محه‌مه‌د شکاک و هێمن شکاک
به‌دڵگرانیه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی براتان(هۆزان سه‌عد شکاک)ی جوانه‌مه‌رگمان پێگه‌یشت.
هاوبه‌شی خه‌متانین و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی ئێوه و خانه‌واده و هه‌ڤاڵ و دۆستانتان ده‌که‌ین.
کاکه(هۆزان) یه‌کێک له‌و گه‌نجه دڵسۆز و به ئه‌مه‌کانه بوو به‌هۆی رۆح سوکی و خه‌ونه جوانه‌کانیه‌وه خۆشه‌ویستیه‌کی زۆری له نێو هه‌ڤاڵانیدا دروستکردبوو، بۆیه کۆچی دوایی ئه‌م گه‌نجه هه‌مووانی خه‌مبار کرد.
له خودای گه‌وره داواکارین ئارامی و دڵنه‌وایی به ئێوه و خانه‌واده‌که‌تان و هه‌ڤاڵانتان ببه‌خشێت و گیانی کاکه(هۆزان) بخاته به‌ر دلۆڤانی خۆی و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات.
انالله وانا الیه را‌جعون
باره‌گای بارزانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.