Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 19:40

عێڕاق داوا له‌ ئه‌مریکا ده‌کات په‌یامێکی تویته‌ریی هه‌ستیار بسڕێته‌وه‌

به‌یاننامه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كه‌ باس له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌كات
عێڕاق داوا له‌ ئه‌مریكا ده‌كات په‌یامێكی تویته‌ریی هه‌ستیار بسڕێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێڕاق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی كه‌م وێنه‌دا ره‌خنه‌ی له‌ ئه‌مریكا گرتووه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ له‌ په‌یامێكی تویته‌ریدا وێڕای ئاماژه‌ به‌ رۆڵی خراپی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا، باسی له‌وه‌ كردووه‌ تاران ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری سیاسی و سه‌ربازیی عێراقدا ده‌كات، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ مایه‌ی توڕه‌یی به‌رپرسانی عێڕاقیی. 

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێڕاقدا داوا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كراوه‌: به‌یاننامه‌كه‌تان له‌سه‌ر تۆڕی تویته‌ر پاك بكه‌نه‌وه‌ و جارێكی دیكه‌ رێگه‌ مه‌ده‌ن ئه‌وه‌ دووباره‌ ببێته‌وه‌ و پابه‌ندبن به‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ وڵاتی خانه‌خوێ.

ئه‌حمه‌د مه‌حجوب وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێڕاق ده‌ڵێت به‌شی دووه‌می به‌یاننامه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كه‌ باس له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌كات له‌ ده‌ره‌وه‌ی رێساكانی دیپلۆماتیكه‌ و سه‌ره‌وه‌ریی و سه‌ربه‌خۆیی و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌ دیپلۆماتیكه‌كان سه‌باره‌ت به‌ عێڕاق پێشێل ده‌كات.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ تویته‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا تێیدا نووسراوه‌: بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بتوانێ ئێران وه‌ك وڵاتێكی ئاسایی و پابه‌ند به‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌ژمار بكات، پێویسته‌ تاران رێز له‌ سه‌روه‌ریی عێڕاق بگرێت و ده‌ست بكات به‌ داماڵینی چه‌ك له‌ میلیشیاكان و ئه‌و گروپانه‌ هه‌ڵوێشێنیته‌وه‌ كه‌ له‌ ژێر هه‌ژموونی حكومه‌تی تاران ده‌جوڵێنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.