لەسەر ئەرکی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، لە نووسینی " مەحموود نەجمەدین " ڕۆمانی ( پیاوەکان بەخەونیش نەگەڕانەوە ) لە دووتوێی 210 لاپەڕەدا و بە ئەژماری 500 دانە لە شاری سلێمانی چاپ و بڵاوكرایه‌وه .
ئه‌م رۆمانه سەربوردەی کارەساتی مەرگەساتی هەڵەبجەی شەهید و سەرگەردانییەکانی خەڵکەكهی ده‌گێرێته‌وه كه چۆن له ئه‌نجامی كیمیابارنی شاره‌كه‌یان رزگاربووانی شاره‌كه ئاواره و په‌راگه‌نده‌ی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ده‌ڤه‌ری لۆرستان بوونه‌ته‌وه ، هه‌روه‌ها باس له ونبوونی منداله سه‌رگه‌ردانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و مانەوە و گەورەبونیان لەلای خێزانە مرۆڤدۆستەکانی ئه‌م وڵاته ده‌كات .
نووسه‌ری به ئه‌زموونی كورد " مه‌حموود نه‌جمه‌دین " له ساڵی 1981 له شاری كه‌ركووك له دایك بووه و نیشته‌جێی شاری سلێمانیه ، ئه‌م نووسه‌ره لە بواری چیرۆکدا دوو بەرهەمی بەناوەکانی "پاسەکەی گوورون و هاوشێوەکانی سەلیم جەودەت"ی چاپ و بڵاو کردووەتەوە ، هه‌روه‌ها چەندان چیرۆکی کراونەتە عەرەبی و لە دووتوێی کتێب‌دا بڵاو کراونەتەوە ، ناوبراو دوو کتێبی لەبارەی دۆزی ڕەوای کورد لە باکووری کوردستان بە شێوەزاری سۆرانی چاپ و بڵاو کردووەتەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.