سه‌ركرده‌یه‌كى ره‌وتى حیكمه ئاشكراى ده‌كات، له دانیشتنى داهاتووى په‌رله‌مان عادل عه‌بدولمه‌هدى شه‌ش وه‌زاره‌تى تر یه‌كلا ده‌كاته‌وه و وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ناوخۆ بۆ جارێكى تر ده‌مێنێته‌وه.
جاسم ئهلبوخاتى سه‌ركرده له ره‌وتى حیكمه رایگه‌یاندووه، له چه‌ند رۆژى داهاتوودا شه‌ش وه‌زاره‌ت له‌و وه‌زاره‌تانه‌ى ماونه‌ته‌وه یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه و ئه‌مه‌ش له دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق یه‌كلا ده‌بێته‌وه.
جاسم ئهلبوخاتى له لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، سووربوون و خواستێكى زۆر له‌لاى عه‌بدولمه‌هدى و هێزه سیاسییه‌كان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى رۆژى سێشه‌م ئه‌و وه‌زاره‌تانه یه‌كلا بكرێنه‌وه كه ماونه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێ، هیوایه‌كى گه‌وره هه‌یه ته‌واوى وه‌زاره‌ته‌كان یه‌كلا ببنه‌وه، ته‌نیا وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ناوخۆ نه‌بێت كه ناكۆكییه‌كى قووڵیان له‌سه‌ره.
بڕیاره سێشه‌مى داهاتوو په‌رله‌مانى عێراق دانیشتنێك ئه‌نجام بدات، بۆ ئه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى كاندیدى ئه‌و وه‌زاره‌تانه پێشكه‌ش بكات كه ماونه‌ته‌وه.
رۆژى بیست و چواری مانگى رابردوو عادل عه‌بدولمه‌هدى كاندیدى چوارده وه‌زاره‌تى ئاشكرا كرد و هه‌شت وه‌زاره‌تیش ماونه‌ته‌وه. كه له‌نێو ئه‌م هه‌شته‌دا هه‌ردوو وه‌زاره‌ته گرینگهكهى ناوخۆ و به‌گرى هه‌یه، ئێستا سه‌رۆك وه‌زیران خۆى به‌وه‌كاله‌ت ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته به‌ڕێوه ده‌بات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.