Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 12:49

په‌مپیۆ: هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران یه‌ک ملیۆن به‌رمیل که‌میکردووه‌

به‌هۆی فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا
کوردستان TV
#11
100%


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگدا هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران یه‌ك ملیۆن به‌رمیل كه‌میكردووه‌ .

مایك په‌مپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ تویتێكیدا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی هه‌وڵ و فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران له‌ پاش مانگی ئایاری رابردووه‌وه‌ تا ئێستا مانگانه‌ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل كه‌میكردووه‌، هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌  له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو كه‌ سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران زیاد ده‌كات كه‌مكردنه‌وه‌ی  هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران‌ ده‌گاته‌ زیاتر له‌ ملیۆنێك به‌رمیل به‌راورد به‌و بڕه‌ی مانگی ئایاری رابردوو تۆماركرابوو .

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكاش رایانگه‌یاندبوو: ئیداره‌ی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ سه‌رجه‌م ئه‌و سزایانه‌ی به‌گوێره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی سڕكرابوون به‌سه‌ر ئێراندا ده‌سه‌پێنرێته‌وه ‌و حه‌وتسه‌د كه‌سی دیكه‌ش ده‌خرێنه‌ لیستی ره‌شه‌وه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.