Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 12:31

ئه‌مریکا 12 مه‌رج بۆ ئێران داده‌نێت

پەیوەندییەکانی تاران و واشنتۆن گەیشتوونەتە خراپترین ئاست
کوردستان TV
#11
100%


له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى واده‌ى جێبه‌جێكردنى سزاكان به‌سه‌ر ئێران، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا 12 مه‌رجى بڵاو كرده‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر ئێران ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر بدات، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا سزاكانى هه‌ڵده‌گرێت.

به‌پێى هه‌واڵێكى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى، تیمى پێوه‌ندى له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئه‌م 12 مه‌رجه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بۆ ئێران پێشنیار كراون، ئه‌گه‌ر ئێران ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر بدات، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌ ده‌بێت سزاكانى له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت.

چەند مانگێکە پەیوەندییەکانی تاران و واشنتن گەیشتوونەتە خراپترین ئاست و ئەمریکا ژمارەیەک سزای بەسەر ئێراندا سەپاندووە و بڕیارە رۆژی دووشەممە 5/11/2018ش چەندین سزای دیکە بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا بسەپێت.

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى واده‌ى جێبه‌جێكردنى سزاكان به‌سه‌ر ئێران، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا دوازده‌ مه‌رجى بڵاو كرده‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر ئێران ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر بدات، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا سزاكانى هه‌ڵده‌گرێت.

به‌پێى هه‌واڵێكى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى، تیمى پێوه‌ندى له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئه‌م دوازده‌ مه‌رجه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بۆ ئێران پێشنیار كراون، ئه‌گه‌ر ئێران ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر بدات، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌ ده‌بێت سزاكانى له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت.

زۆربه‌ى مه‌رجه‌كانیش تایبه‌تن به‌ پرۆگرامى ئه‌تۆمى ئێران و چالاكى میلیشیا شیعه‌كان و ده‌ستوه‌ردانى ئێران له‌ كاروبارى وڵاتان.

چوار مه‌رجى یه‌كه‌م تایبه‌تن به‌ چه‌كى ئه‌تۆمى ئێران، له‌ یه‌كه‌مدا داوا له‌ ئێران ده‌كرێت بۆ ئاژانسى ئه‌تۆمى نێوده‌وڵه‌تى پرۆگرامى ئه‌تۆمى خۆى له‌ بوارى سه‌ربازى ئاشكرا بكات، دووه‌م پرۆسه‌ى پیتاندنى یۆرانیۆم بوه‌ستێنێ، سێیه‌م رێ به‌ پشكنه‌رانى نێوده‌وڵه‌تى بدات، چواره‌م  دروستكردنی مووشه‌كى بالیستى بوه‌ستێنێ به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى خاوه‌ن كڵاوه‌ى ئه‌تۆمین.

له‌ مه‌رجى پێنجه‌مدا بارمته‌ى ئه‌مه‌ریكى و ده‌وڵه‌تانى هاوپه‌یمانى ئه‌مه‌ریكا ئازاد بكات.

له‌ شه‌شه‌م مه‌رجدا ده‌بێت ئێران هاوكارییه‌كانى بۆ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كانى وه‌ك حزبوڵا و حه‌ماس و بزووتنه‌وه‌ى جیهاد بوه‌ستێنێ.

حه‌وته‌میان تایبه‌ته‌ به‌ پاراستنى سه‌روه‌ریى حكوومه‌تى عێراق و رێ به‌چه‌كداماڵینى میلیشیا شیعه‌كان بدات.

هه‌شته‌م ده‌سبه‌ردارى هاوكارى حووسییه‌كانى یه‌مه‌ن بێت. نۆیه‌میش ته‌واوى هێزه‌كانى له‌ سووریا بكێشێته‌وه‌.

ده‌یه‌م: كۆتایى به‌ پاڵپشتى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان بهێنێ و په‌ناى رێكخراوى قاعیده‌ نه‌دات، مه‌رجى یانزه‌میش تایبه‌ته‌ به‌ فه‌یله‌قی قودس كه‌ ده‌بێت  هاوكاری تیرۆر نه‌كات .

له‌ خاڵى دوانزه‌م و كۆتاییش داوا ده‌كرێت چیتر به‌ مووشه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ له‌ دراوسێكانى نه‌كات.

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ، به‌ جێبه‌جێكردنى ئه‌م مه‌رجانه‌، ئێران وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى سروشتى هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.