Erbil 8°C شەممە 23 تشرینی دووەم 04:10

سه‌فین دزه‌یی: ئامانجی حکومه‌ت ئه‌وه‌یه‌ پاشه‌که‌وتی مووچه‌ به‌ یه‌کجاری نه‌مێنێت

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی
سه‌فین دزه‌یی: ئامانجی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه‌ پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ به‌ یه‌كجاری نه‌مێنێت
کوردستان TV
100%

سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئامانجی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه‌ پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ به‌ یه‌كجاری نه‌مێنێت .

سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنیش سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یاسای بودجه‌یه‌ی له‌ داهاتوو پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان ده‌كرێت .

 

سه‌باره‌ت به‌ گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران و كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: به‌و پێیه‌ی به‌شێكی زۆری  كاره‌باو سووته‌مه‌نی و گازی سروشتی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست وه‌ باشووری عێراق له‌ ئێرانه‌وه‌ دابین ده‌كرێت، شاندی عێراق له‌گه‌ڵ واشنتن گفتوگۆیان كردووه‌ هه‌ر بڕیارێك له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ بدرێت هه‌رێمی كوردستانیش پابه‌ند ده‌بێت پێوه‌ی .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.