هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار و په‌یكه‌رسازی خه‌ڵكی سلێمانی " به‌فرین ره‌شید " له ئێستادا له شاری له‌نده‌ن به كاره هونه‌رییه‌كانییه‌وه خه‌ریكه و له ژماره‌یه‌ك پێشانگاش به‌شداری كردووه .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئاشكرایده‌كات ، له شاری له‌نده‌ن سه‌رقاڵی كاركردن و په‌ره‌پێدانی زیاتری هونه‌ره‌كه‌یه‌تی و جیا له كاری په‌یكه‌رسازی له ئێستادا زیاتر سه‌رقاڵی هونه‌ری وێنه‌كێشانه ، وتیشی هونه‌ری په‌یكه‌سازی نه‌ك ته‌نیا حه‌ز و ئاره‌زووی ئه‌وه به‌لكو هه‌ر به خێزانی بۆ ئه‌و ماوه‌ته‌وه .
به‌فرین وتیشی هیچ كه‌سێك له ده‌وروبه‌ری و له خێزانه‌كه‌شی هاوكارییان نه‌كردووه و ته‌نیا به هه‌ولی خۆیی و خوێندنه‌كه‌ی له بواری وێنه‌كێشان و په‌یكه‌رسازی په‌ره‌ی به هونه‌ره‌كه‌ی داوه .
هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رساز " به‌فرین ره‌شید " خاوه‌نی پێشانگایه‌كی تایبه‌ته و له ساڵی ٢٠١٢ لە لەندەن و بەشداریی پێشانگای ساڵانەی کۆلێژی کردووە و تابلۆی هونەری زۆرە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.