Erbil 15°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 13:48

شه‌پۆڵێکی بارانی به‌خوڕ عێراق ده‌گرێته‌وه‌

له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كیش لافاو دروست ببێت
کوردستان TV
100%

پێشبینی ده‌كرێت شه‌پۆڵێكی بارانی به‌خوڕ عێراق بگرێته‌وه‌ و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كیش لافاو دروست ببێت.

ئالاب ئه‌یلی خنێسه‌ر، شاره‌زایه‌ی بواری كه‌شناسی لوبنانی له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پێشبینی كردووه‌ له‌ سه‌ره‌تاكانی هه‌فته‌ی داهاتوو شه‌پۆڵێكی بارانی به‌خوڕ هه‌ر یه‌ك له‌ ئورده‌ن و عێراق و كوه‌یت و رۆژهه‌ڵاتی سوریا بگرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها پێشبینی كردووه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ جاری دووه‌م لافاو له‌ شاری رۆمای ئیتاڵیا سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌ و شه‌پۆڵه‌ باراناوییه‌كه‌ به‌ره‌و تونس درێژببێته‌وه‌و لافاویش له‌وێ دروست ده‌بێ.

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.