Erbil 15°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 13:53

به‌سره‌ خۆپیشاندانى ئاشتییانه‌ ئه‌نجام ده‌دات

له‌ به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان نابێت ده‌ستدرێژى بكه‌نه‌ سه‌ر خۆپیشاده‌ران
به‌سره‌ خۆپیشاندانى ئاشتیيانه‌ ئه‌نجام ده‌دات
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى به‌غداد پۆست، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 1ى تشرینى دووه‌مى 2018، ره‌زا ئه‌لته‌میمى چالاكوانى مه‌ده‌نى شارى به‌سره‌ رایگه‌یاند: خه‌ڵكى شارى به‌سره‌ى باشوورى عێراق خۆیان بۆ خۆپیشاندانێكى فراوانى ئاشتیانه‌ ئاماده‌كردووه‌.

ره‌زا ئه‌لته‌میمى ئه‌وه‌شى راگه‌یاند: چالاكوانى باكوورى شارو ناوه‌ندو قه‌زاكانى پارێزگاى به‌سره‌ خۆیان بۆ خۆپیشاندانێكى فراوان ئاماده‌كردووه‌ و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ ئاشتیانه‌ ده‌بێت و هه‌ركه‌سێك ئاژاوه‌ بنێته‌وه‌ خۆیان راده‌ستى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ده‌كه‌ن و له‌ به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان نابێت ده‌ستدرێژى بكه‌نه‌ سه‌ر خۆپیشاده‌ران. 

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا ئه‌لته‌میمى ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ كه‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ دژى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى و هه‌لى كار ئه‌نجامده‌درێت و هه‌روه‌ها وا بڕیار بوو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ده‌ستیان پێكردایه‌ و هه‌ندیك له‌ رێكخراوه‌كان بڕیارى ئه‌وه‌یان داوه‌ به‌شدارى له‌و خۆپیشاندانه‌ نه‌كه‌ن كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ى ئه‌نجامبدرێت. 

جێى ئاماژه‌یه‌ له‌ چه‌ند مانگى رابردوودا، خۆپیشاندان له‌ به‌سره‌ و چه‌ند پارێزگایه‌كى دیكه‌ى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق، دژى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارییه‌كان و هه‌لى كاركردن ئه‌نجامدران و به‌هۆى گرژیى له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى به‌سره‌ و كوژران و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش برینداربوون. 

دواتر حكوومه‌تى عێراق به‌ڵێنى به‌ خه‌ڵكى به‌سره‌ دا كه‌ داواكانیان جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام وه‌ك خه‌ڵكى به‌سره‌ ده‌ڵێن تا ئێستا به‌ڵێنه‌كانیان له‌ لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه‌ نه‌بوونه‌ته‌ كردار و جێبه‌جێ نه‌كراوه‌. 


ئاماده‌كردن وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.