جرج ئه‌و ئاژه‌ڵه‌یه كه له ناو مهزراو زێراب و پاشهڕۆكاندا ده‌ژیت و هه‌ر له ئه‌وێشدا زاوزێ ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پاشماوه پیسه‌كانی مرۆڤ ده‌ژیت و له ناویاندا گه‌شه ده‌كات، ده‌بێته هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێكی زۆر له ڤایرۆس و به‌كتریای خراپ و زیان به‌خش، كه به هاتنه ده‌ره‌وه‌شیان بۆ ناو مرۆڤه‌كان و رۆیشتنیان به سه‌ر ئه‌و كه‌ل و په‌ل و شتومه‌كانه‌ی مرۆڤ به‌كاریان دێنێت ئه‌و كۆمه‌ڵه به‌كتریاو ڤایرۆسه بۆ مرۆڤ ده‌گوازێنه‌وه.
به هۆی زیادبوونی ژماره‌ی جرجه‌كان خه‌ڵكانێكی زۆر بۆ له‌ناوبردنیان په‌نایان بردۆته به‌ر كڕینی ده‌رمانی قڕكهی جرج.
له‌مباره‌یه‌وه فرۆشیارێكی ده‌رمانی قڕكه‌ر به ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: له‌مساڵدا له بازاره‌كانی فرۆشتنی ده‌رمانی قڕكه‌ری مێرو ئاژه‌ڵه زیان به‌خشه‌كان، ده‌رمانی قركردنی جرج زیاتر كڕیاری هه‌یه، به جۆرێك له‌مساڵدا سێ به‌رامبه‌ری ساڵانی ڕابردوو ده‌رمانی جرج كوشتنمان فرۆشتووه و هۆكاری ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ زیادبوونی پاشماوه‌ی خۆراك و زۆر بوونی مه‌زراكانی هه‌ولێر و گه‌وره‌بوونی شار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.