وه‌زاره‌تی ناخۆی عێراق گرته ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه كه هاووڵاتییه‌ك داوای چاككردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زه‌كه‌ی ده‌كات و له میانه‌ی دیداره‌كه‌ی له گه‌ڵ وه‌هاب تائی ، راوێژكاری وه‌زیری ناوخۆ سكاڵا له كێشه‌كه‌ی ده‌كات.
ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره له عێراق هاووڵاتییه‌ك بۆ راگه‌یاندنه‌كان ده‌ربكه‌وێ و باس له كێشه‌كه‌ی بكات، هاوكات داوای هاوكاریش له حكومه‌ت بكات كه ده‌یه‌وێ یارمه‌تی بده‌ن له گۆڕینی ره‌گه‌زه‌كه‌ی له نێره‌وه بۆ ره‌گه‌زی مێ.
له‌مباره‌یه‌وه هاووڵاتییه‌كه بێ ئه‌وه‌ی ده‌موچاوی ده‌ربكه‌وێ ده‌ڵێت: من له‌و كه‌سانه نیم كه ره‌گه‌زی خۆم بگۆڕم، ته‌نها پێویستم به‌وه هه‌یه رهگهزهكهم چاك بكرێت، چونكه هۆِرمۆنێكی زۆری مێینه له‌جه‌سته‌مدا هه‌یه.
له‌به‌رامبه‌ردا راوێژكاری وه‌زیری ناخۆی عێراق به‌ڵێنی پێداوه كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكات و یارمه‌تیشی بدات له گۆڕینی ناوه‌كه‌ی.
به پێی گرته ڤیدیۆكه هاووڵاتییه عێراقییه‌كه، به‌رێوه‌به‌ری ژمێریاری ده‌زگایه‌كی گرنگه‌و ناوه‌كه‌ی و وێنه‌كه‌ی پیشان نه‌دراوه، دووجاریش هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.