له‌ئاگاداریه‌كدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئاگاداری هاوڵاتیانی شاری سلێمانی له هه‌بونی جۆره هه‌نگوینێك ده‌كاته‌وه كه نازانرێت له چی دروستكراوه و زیانی بۆ سهرتهندروستی مرۆڤ هه‌یه.
ده‌روێش فه‌ره‌ج، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵا له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌كانی ناوبازاڕ جۆره هه‌نگوینێك ده‌فرۆشرێت كه به‌شێوه‌ی قاچاغ هاورده كراوه و نازانرێت له چی دروستكراوه.
وتی؛ ئه‌و پێكهاته‌ی هه‌نگوینی ساخی لێ دروست بوه، توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆماوه‌یه‌كی زۆر عه‌مبار بكرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گۆڕانكاریه‌كی به‌سه‌ردا بێت یان تێكبچێت، وە یان له‌كاتی خواردنیدا مەترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست بكات.
وتیشی؛ به‌هه‌مان شێوه ئه‌و هه‌نگوینه‌ی كە ساغ نەبێت و شه‌كرێكی زۆر له پێكهاته‌كه‌یدا هه‌بێت توانای تێكچونی كه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی شه‌كر ماده‌یه‌كی پاراستنه.
رونیكرده‌وه؛ ئه‌و هه‌نگوینه‌ی له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه و دهستگێرهكان ده‌یفرۆشن، كه‌ڕو ده‌كات و پاش هه‌فته‌یه‌ك كهڕوهكه ده‌بێته كرم و زیان بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كات، نازانرێت له چ جۆره ماده‌یه‌ك دروستكراوه و له‌كاتی خواردنیدا پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكرێت بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
ده‌روێش فه‌ره‌ج، داوا له هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات له‌كاتی كڕین و بازاڕكردنهكانتان دڵنیا بنه‌وه له‌سه‌لامه‌تی ئه‌و خۆراكهماددانهی دهیكرن و به‌كاریده‌هێنن هه‌روه‌ها له هه‌بونی ئه‌و جۆره هه‌نگوینه له‌ڕێی ژماره‌ی ( 07708677777) یاخود په‌یجی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.