به‌پێى راگه‌یاندراوی ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان ، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی ژماره (1)ی نائاساییی خولی به‌هاره، ساڵی پێنجه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مان، له كاتژمێر 12ى نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه رێكه‌وتی 2018/10/31، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌پێی حوكمی بڕگه‌ى (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (8) و بڕگه‌ى (سێیه‌م) له مادده‌ى (18)و بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ى (19)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بریاریدا دانیشـتنی ژماره (1)ى نائاسایى خولى به‌هاره، ســـاڵی پێنجه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، له كاتژمێر (12)ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 31/10/2018 بێت، به مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان و وتارىز جێگرى یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌م بۆنه‌یه‌وه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.