فازل حاجی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، باوكێك كه‌كچه‌كه‌ی ده‌برد بۆقوتابخانه له‌سه‌ر شه‌قامی 120مه‌تری نزیك شوقه‌كانی جیهان سیتی ، كه‌ئه‌م به‌شه‌ی 120مه‌تری ته‌واو نه‌كراوه وخۆڵه به‌هۆی هه‌وڵی تێپه‌ڕاندن له‌ئۆتۆمبێلێكی به‌رده‌می وبه‌هۆی خۆڵ به‌رز بونه‌وه ئاستی بینینی كه‌م بویه‌وه
ناوبراو ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، وه‌به‌داخه‌وه تیژڕۆییهكهی وایكرد كهكۆنترۆڵ له‌ده‌ستبدات وه‌ربگه‌ڕێت ، به‌هۆی ڕووداوه‌كه قوتابیه چاوگهشهكه نه‌گه‌یشته قوتابخانه‌كه‌ی برایه نه‌خۆشخانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌توشی خوێنبه‌ربونێكی مهترسیداربویهوه
فازل حاجی ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، هیوای زوو چاكبونه‌وه بۆئه‌م مناڵه جوانكیله‌یه ده‌خوازین كه‌به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه زامداربووه له‌هه‌مان كاتیش داوا له‌باوكان ده‌كه‌ین كه‌وا زیاتر وابه‌سته‌ی ڕێنماییه‌كان بن كاتێك مناڵه‌كانیان له‌گه‌ڵه ، بۆئه‌وه‌ی مناڵه‌كان به‌هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌كان نه‌بنه قوربانی
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.