چەكدارەكانی تیرۆریستی داعش هێرش دەكەنە سەر گوندێك لەسنووری شارۆچكەی حەویجەو سەرۆكی ئەنجوومەنی گوندەكە دەكوژن، بۆ ماوه‌ی ساڵێكه شارۆچكه‌ی حه‌ویجه له ده‌ست تیرۆریستانی داعش پاككراوتهوه، به‌ڵام شه‌وانه چه‌كدارانی داعش هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵان و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
شەوی رابردوو داعش هێرشیان كردۆتە سەر گوندی (جاسمیە) ی سنوری عەباسی شارۆچكەی حەویجەو دوای شەڕو پێكدادان كەسێكیان كوشتووە بەناوی (موحەمەد جومعە زەكنە) كە سەرۆكی ئەنجوومەنی گوندەكە بووە.
ئەمەو دوای شەڕو پێكدادانەكەو كوشتنی ئەو هاووڵاتییە، چەكدارەكان ناوچەكەیان جێهێشتووە.
شایه‌نی باسه بۆ ماوه‌ی ساڵێكه شارۆچكه‌ی حه‌ویجه له ده‌ست تیرۆریستانی داعش پاككراوتهوه، به‌ڵام شه‌وانه چه‌كدارانی داعش هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵان و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، تاوه‌كو ئێستاش خێزانه ئاواره‌كانی ئه‌م شارۆچكه‌یه كه ئاوه‌ری شاره‌كانی دیكه بوونه نهگهراینهوه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.