لەرۆژانی رابردوودا، بەمەبەستی بەشداری کردن لە رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن، زیاتر لە دوو ملیۆن زیارەتکاری ئێرانی سەردانی عێراقیان کردووە.
ساڵانە لە چلەی ماتەمینی ئیمامی حوسێن، بە سەدان هەزار زیارەتکاری شیعەی ئێران لە رێگەی دەروازەی میهرانەوە بەرەو کەربەلا، ناوەندی سەرەکی شیعەکان لە عێراق بەڕێدەکەون، داھاتی مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن، کە بەھۆی زیارەتکارانەوە دەست عێراقییەکان کەوتووە، نزیکەی 80 ملیۆن دۆلار بووە.
حەسەن ئەشتەری، فەرماندەی ھێزەکانی پۆلیسی ئێران، لەکاتی بەسەرکردنەوەی دەروازە سنورییەکانی نێوان عێراق و ئێران، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: لەرۆژانی رابردوودا، بەمەبەستی بەشداری کردن لە رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن، زیاتر لە دوو ملیۆن زیارەتکاری ئێرانی سەردانی عێراقیان کردووە.
میدیا عێراقییەکانیش بڵاویانکردەوە، داھاتی مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن، کە بەھۆی زیارەتکارانەوە دەست عێراقییەکان کەوتووە، نزیکەی 80 ملیۆن دۆلار بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.