سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بەبۆنەی یادی چلەی (ئیمام حسێنەوە) پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند ئەو ساڵیادە سمبولی خۆراگرییە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ر، توویتێكی به زمانی عه‌ره‌بی بڵاوكرده‌وه، هاتووه ساڵیادی چله‌ی شه‌هیدبوونی ئیمام حوسێن، سیمبوولی خۆڕاگری و ئارامگرتنه بۆ هه‌ركه‌سێك كه ده‌یه‌وێت شوێنپه‌نجه‌ی خۆی له مێژووی خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كان بكاته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێت: رێوڕه‌سمی زیندووكردنه‌وه‌ی ساڵیادی چله‌ی شه‌هیدبوونی ئیمام حوسێن به‌ئارامی به‌ڕێوه‌بچێت و ببێته هانده‌رێك بۆ نه‌هێشتنی سته‌م و قه‌ڵاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی و هەوڵدانی بۆ به‌رقه‌راربوونی ئاسایش و پێكه‌وه‌ژیان و به‌ده‌ستهێنانی ماف بۆ هه‌موو خاوه‌ن مافه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.