سهرۆك بارزانی له كۆبوونهوهیهكی لهگهڵ سەرۆکی گردبوونەوەی کۆماریی عێراقی باسی ڕەوشی شاری کەرکووک کرا و جەخت کرایەوە کە دەبێ ڕەوشی شارەکە ئاسایی بکرێتەوە.
ڕۆژی سێشەممە ٣٠ـی١٠ـی٢٠١٨ لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەعد ئەلجەنابی، سەرۆکی گردبوونەوەی کۆماریی عێراقی کرد.
لە دیدارەکەدا، کە جاسم ئەلحلفی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی عێراقی ئامادە بوو، ڕەوشی سیاسیی عێراق و پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق خرایە بەرباس.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، باسی ڕەوشی شاری کەرکووک کرا و جەخت کرایەوە کە دەبێ ڕەوشی شارەکە ئاسایی بکرێتەوە و کەرکووک وەک نموونەی پێکەوەژیانی پێکهاتەکانی شارەکە بمێنێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.