له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی له ڕۆژانی (پێنج شه‌ممه25 وهه‌ینی 26) ی مانگی 10 كهبناری قه‌ندیل و دۆڵه ره‌قه‌و ناوچه‌كانی سۆران و باله‌كایه‌تی گرته‌وه زه‌ره‌رو زیانێكی زۆری مادی بهرهاوڵاتیانی ناوچه‌كه كه‌وت بووه هۆی وێران بونی چه‌ندین گوند و باغ وباغاتی هاوڵاتیان و پچڕانی چه‌ندین ڕێگا به‌هۆی داڕمانی پرده‌كان و تیك چونی ڕێگاكان وهه‌روه‌ها پچڕانی كاره‌بای گونده‌كان .
به‌پێی لێدوانی به‌رپرسانی كاره‌با زیاتر له(150) ستونی كاره‌با كه‌وتون و هه‌ندیك لهستونهكان به‌ته‌واوی له‌ناوچون و نه‌ماون و چه‌ند محویلهیكی كاره‌باش لافاو بردونی كه‌وتونه‌ته ژێر قورو لیته‌ی لا فاوو تائیستا نه‌توانراوه بدۆزرێنه‌وه .
عه‌لی محمد عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای ڕاپه‌ڕین ڕایده‌گه‌ێنێت ، جگه‌له‌وه‌ی كهزهرهری زیاتر له ده‌یان ملیۆن دینار به‌ر هێڵه‌كانی كاره‌با كه‌وتوه ، زیاتر له‌سه‌د ملیۆنیشی ده‌وێت بۆ چاككردنه‌وه‌ی تۆڕه‌كان و تێكردنه‌وه‌ی كاره‌با به‌ته‌واوی ، چونكه ئه‌م ناوچه‌یه ناوچه‌یه‌كی شاخاویه‌و به‌هۆی ئهولافاوهشهوه ڕیگاو بانه‌كان تێك چون و به‌و هۆیه‌شه‌وه مساری تۆڕه‌كانیش تێك چوه .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.