Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 14:54

دوای 24 ساڵ له‌ق له‌قه‌که‌ی هه‌ولێر گه‌ڕایه‌وه‌ شوێنه‌که‌ی خۆی

له‌ شوێنی باب و پیرانی نیشته‌جێ بۆوه‌
کوردستان TV
#7
100%

دوای 24 ساڵ نه‌وه‌یه‌كی له‌ق له‌قه‌ كوژراوه‌كه‌ی هه‌ولێر گه‌ڕایه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ی خۆیان، كه‌ له‌سه‌ر مناره‌ی مزگه‌وتی خانه‌قای نزیك قه‌ڵای شاره‌كه‌یه‌.

له‌ ساڵی 1994 له‌ كاتی شه‌ڕی ناوخۆ یه‌كێك له‌  له‌ق له‌قه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سێكی نێو لایه‌نه‌كه‌یه‌وه‌ كوژرا، پاشان  له‌ق له‌قه‌كانی تر بارگه‌ی خۆیان تێك ناو به‌ چاوی پڕ له‌فرمێسكه‌وه‌ شاری هه‌ولێریان به‌جێهێشت ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دوای 24 ساڵ  كه‌ شاری هه‌ولێر گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ی ئاوه‌دانی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ ، نه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و له‌ق له‌قانه‌ بۆ جارێكی دیكه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێرو له‌ شوێنی باب و پیرانی نیشته‌جێ بۆوه‌.

شایانی باسه‌ له‌ق له‌قه‌كانی شاری هه‌ولێر هه‌ر له‌ دوای دروست بوونی مزگه‌وتی خانه‌قای شاری هه‌ولێر ، له‌و شوێنه‌ نیشته‌جێ بوونه‌و بوونه‌ته‌ سیمایه‌ك بۆ شاری هه‌ولێر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.