ده‌رهێنه‌ری كورد جه‌مشید به‌هرامی له‌لێدوانى بۆ ڕۆژنامه‌ى ئه‌ڤرۆ ڕایده‌گه‌ێنێت ، بهفلیمێكى دیكۆمێنتاری له‌ژێر ناوی ریفراندۆم لهڤیستیڤالی سلێمانى به‌شداربووه ، به‌ڵام له‌كاتى ئه‌وه‌ى ویستیویهتى نمایشى فلیمهكهى بكات له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانى ڤیستیڤال رێگری لێكراوه كهنمایشى فلیمه‌كه بكرێت
ناوبراو راشیدهگهێنێت ، ناوه‌رۆكى فلیمهكهى له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى ریفراندۆمی باشووری كوردستان بووه و فلیمهكهى به‌ربژێر كرابوو بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵاتى ئه‌و ساڵی ڤیستیڤال وه‌رگرێت به‌ڵام دواتر رێگری كرا له‌نمایش كردنى به‌هۆی ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ریفراندۆم بووه
هونه‌رمه‌ند جه‌مشید راشیگه‌یاند ، لهفلیمهكه باس لهقارهمانیهتى پێشمه‌رگه‌و له‌خه‌بات و قوربانیدانی بۆ گه‌له‌كه‌ى كراوه ، ئه‌و خوێنه‌ى گه‌لێك داویه‌تى بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆی بوونى ناوه‌ڕۆكى فلیمه‌كه بووه ، ڕاشیگه‌یاند كورد 90 ساڵه ده‌چه‌وسێندرێته‌وه و سته‌می لێكراوه له‌لایه‌ن حكومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانى عێراق لهفلیمێكى دیكۆمێنتاری ئاماژه‌م پێدا به‌داخه‌وه كه‌ڕێگری كرا له‌نمایش كردنی لهڤیستیڤالهكه
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند لهبهشداریم له ڤیستیڤالى نێوده‌وڵه‌تی دهۆك له‌هه‌فته‌ى پێشوو به‌شانازییه‌وه فلیمه‌كه نمایش كرا و ڕێز له‌كارو ماندووبونمان گیرا
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.