Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:47

مه‌سعود حه‌یده‌ر : پرۆژە یاسای بودجه‌ى عێراق ماف و شایستەی دارایی ھەرێمی کوردستان و پێشمەرگەی تێدانیه‌

له‌هه‌ژماری خۆی له‌فه‌یس بووك نووسیویه‌تى
کوردستان TV
100%


مه‌سعود حه‌یدر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق له‌خولی سێیه‌مدا له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك  له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بوودجه‌ى عێراق بۆ ساڵی 2019 ڕایده‌گه‌ێنێت ،یاسای بودجە گرنگترین یاسای ووڵاتەو لەسەر بنەمای ئەو یاسایە داھات و خەرجی حکومەت دیاری دەکرێت و بە پێ ی کارنامەی حکومەت ئەولەویەت ئەدرێت بە خەرجێکان، پرۆژە یاسای بودجەی فیدرالی ساڵی ٢٠١٩ رۆژی ٢٤ ی ئۆکتۆبەر کە متمانە ئەدرا بە حکومەتی عادل  عه‌بدولمه‌هدی  لەلایەن حکومەتی حه‌یده‌ر عه‌بادی رەوانەی پەرلەمان کراوە.

  ناوبراو رایده‌گه‌ێنێت ،ئەم پرۆژە یاسایە تێروانینی حکومەتی نوێی عێراق نییەو ناگونجێ لەگەڵ نەھج و کارنامەی حکومەتی نوێی عێراق ، ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ تێدا جێگیر نەکراوە.


مه‌سعود حه‌یده‌ر ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،  پشکی ھەرێم و شایستەی پێشمەرگەو رەچاونەکردنی ھەلەبجە لە بودجەی پەرەپێدان وەکو پارێزگایەک و تەرخاننەکردنی شایستەی دارایی پێویست بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان لە داعش و نەبوونی بەرنامەیەکی تۆکمە بۆ ئەو پرۆژە خزمەتگوزاریانەی لە پارێزگاکانی خواروی عێراق خۆپیشاندانی بۆ کرا و نەگونجاندنی کۆی پرۆژە یاساکە لەگەل کارنامەی حکومەت ی نوێ وا دەخوازێت کەھەم سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و حکومەتی عێراقیش پرۆژە یاساکە بگەرێننەوە بۆ حکومەت و وەزارەتی دارایی عێراق پێداچوونەوەی بۆ بکات بە پێ ی قۆناغی سیاسی نوێی عێراق و کارنامەی حکومەتەکەی.

1


شوان عه‌زیز

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.