سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بۆمبێكی چێنراو لە نزیك مەزارگەی باوە مەحموود لە خانەقین تەقییەوە بەهۆیەوە دوو كەس كوژراون وژمارەیەكی دیكەش بریندارن
لە میانی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن لە خانەقین كاژمێر 10:00ـی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە تەقینەوەیەك روویدا و بەهۆیەوە دوو كەس كوژران و ژمارەیەكیش بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون.
دواترهێزە ئەمنییەكانیش لە شوێنەكە بڵاوەیانكردووە و ناوچەكەیان گەمارۆداوە .بەپێی سەرچاوەكان تەقینەوەكە لەڕێگەی بۆمبی چێندراوەوە بووە و بۆمبێكی دیكەی چێنراویش لە شوێنەكە دۆزراوەتەوە، هێزە ئەمنییەكانیش لە هەوڵی ئەوەدان بۆمبە چێندراوەكان لە شوێنەكەی خۆی بتەقێننەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.