Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 14:54

شه‌قامێکی سه‌ره‌کی سلێمانی به‌هۆی خۆپیشاندانه‌وه‌ داخرا

داوا له‌شۆفێران ده‌كرێت ڕێگه‌ لاوه‌كیه‌كانی تر به‌كاربهێنن
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی له‌ ئاگاداری نامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30/10/2018 كۆنترۆڵی هاتوچۆی سلێمانی شه‌قامێكی سه‌ره‌كی به‌هۆی خۆپیشاندانه‌وه‌ داخست.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: كۆنترۆڵی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه‌، كه‌شه‌قامی سه‌ره‌كی زانكۆی سلێمانی به‌ئاراسته‌ی شه‌قامی مه‌جید به‌گ به‌هۆی خۆپیشاندانی خوێندكارانه‌وه‌ داخراوه‌.

هه‌روه‌ها له‌ئاگاداری نامه‌كه‌دا پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی داوا له‌شۆفێران ده‌كات ڕێگه‌ لاوه‌كیه‌كانی شه‌قامی زانكۆ به‌كاربهێنن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.