ئه‌مڕۆ ساڵێك به‌سه‌ر شه‌هیدكردنی ئه‌ركان شه‌ریف وێنه‌گر و رۆژنامه‌نووسی كوردستان تیڤی تێپه‌ڕده‌بێت كه له لایه‌ن 8 چه‌كداری ده‌مامكدار هێرش كرایه سه‌ر ماڵی و له‌به‌ر چاوی ژن و منداڵه‌كانی به دڕندانه‌ترین شێوه به چه‌قۆ شه‌هیدكرا .
شه‌هید ئه‌ركان له كاتژمێر 3:00ـی به‌ره‌به‌یانی رۆژی 30ـی 10ـی 2017 له لایه‌ن 8 چه‌كداری ده‌مامكدار هێرش كرایه سه‌ر ماڵی و له‌به‌ر چاوی ژن و منداڵه‌كانی به دڕندانه‌ترین شێوه به چه‌قۆ شه‌هیدكرا .
ئه‌ركان شه‌ریف له ماوه‌ی كاركردنیدا وه‌ك رۆژنامه‌نووس و وێنه‌گرێكی بوێر به‌شداریكرد له رووماڵی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه و خواست و مافه ره‌واكانی گه‌لی كوردستانی له سنووری پارێزگای كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری ده‌گه‌یانده كوردستان وجیهان و بۆ چه‌ندین جاریش بۆ گه‌یاندنی راستی و دروستی هه‌واڵه‌كان خۆی خسته مهتریسییهوه كه هه‌مان په‌یامی كوردستان تیڤی بوو كه خۆی له راستگۆیی و بوێری و پیشه‌یی ده‌بینێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.