دوو پێگەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە خۆرهەڵاتی پارێزگای دێرەزوور لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کۆنترۆڵکراوه.
لهم بارهوه وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگهیاند" دوای ئەوەی چەکدارانی داعش لە ناوخۆی سوریا کۆنترۆڵی دوو شارۆچکەیان کردووە، هێزەکانیان بە درێژایی سنوری سوریا بڵاوکردووەتەوە و خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
ههر ئەمڕۆ فڕۆکە عێراقییەکان بەیاننامەیان بەسەر شارۆچکەی قائیمی عێراقی هاوسنوری سوریادا بەرداوەتەوە و هێزەکانی حەشدی شەعبییش بوونی خۆیان لە ناوچەکە بەهێزتر کردووە.
لە بڵاوکراوەکاندا کە ئاراستەی هێزەکانی حەشدی شەعبی کراوە ئاماژە دەکات بە بوونی شەڕی قورس لە بەری سوریا و، چەکدارانی داعش زیانی گەورەیان پێگەیشتووە و لە ئێستادا لە هەموو قۆڵەکانەوە گەمارۆ دراون.
ئاماژە بەوەش کراوە، "هەندێک لە ئەندامانی داعش هەوڵی دزەکردن دەدەن بۆ ناوخۆی خاکی عێراق، بۆیە ئەمڕۆ ڕۆژ ڕۆژی ئێوەیە و ڕێگەیان مەدەن جارێکی تر خاکی عێراق پیش بکەنەوە."
لە لایەکی ترەوە ماڵپەڕی "دێرزوور" بڵاویکردەوە، فڕۆکەكانى عێراقیی بڵاوکراوەیان بەسەر شارۆچکەی باغوری دێرزووردا بەرداوەتەوە و تیایدا داوای لە چەکدارانی داعش کردووە خۆیان ڕادەست بکەن.
هەر لەو چوارچێوەیەدا بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، كه هێزەکانیان لە سنوری سوریا خستووەتە ئامادەباشییەوە، دوای ئەوەی چەند پێگەیەکی هاوسنوری عێراق لە ناوخۆدا کەوتوونەتە دەستی داعش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.