رۆژنامەی "واشنتۆن پۆست"ی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا تیشكى خستۆته سهر ململانێ تایفیەكانى عێراق و سووریا و لوبنان و یەمەن، بهشێوهیهك كه ئهو ولاتانهى كردووەتە مەڵبەندی ئاڵۆزترین ناوچەی جیهان.
ڕۆژنامە ئەمریكیەكە لەو نێوەندەدا بەگرنگییەوە باسی لەوە كردووە كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا خەریكە لەبری سعوودیە و ئیسرائیل دەچێتە نێو شەڕی ئێرانەوە، كە ئەمەش وا دەكات داهاتووی ناوچەكە خراپتر بێت.
"واشنتۆن پۆست" ئاماژەی بەوەداوە كە دەبێ رۆڵی سەرەكی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوسەنگكردنی هێزەكانی هاوپەیمانی خۆی بێت لە ناوچەكەدا، بەتایبەتی ئەو هێزانەی بەرژەوەندییە گەوهەرییەكانی ئەمریكا دەپارێزن.
بەپێی ئەو رۆژنامەیە، باراك ئۆباما سەرۆكی پێشووی ئەمریكا تا رادەیەكی باش ئەم هاوسەنگیەی پاراست، هەرچەند هەڵەی گەورەشی هەبوو، بەڵام دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئهمریكا بەتەواوی ڕۆچووەتە نێو كێشەكانەوە و خۆی یەكلایی كردووەتەوە لە چوونە پاڵ بەرەیەك و دژایەتیكردنی بەرەكەی تر.
ئاماژەشى پێداوە، كە خراپترین ناوچەی جیهان لە ئێستادا لەلایەن شەڕی تایفی شیعی و سونیەوە دەجوڵێندرێت، كە لە عێراقەوە هەڵدەقوڵێ و بەرەو سووریا و لوبنان و یەمەن درێژ دەبێتەوە.
رۆژنامهكه نوسیویهتى" ئێران سەركردایەتی شیعە دەكات و هەوڵی دووپاتكردنەوەی باڵادەستی هەژموونی خۆی دەدات، ئەمەش لە ڕێگەی ناردنی شەڕ بۆ دەرەوەی خۆی و شەڕپێكردن بەبریكارەكانی ، بەڵام دەبێ دوژمنەكانی ئێران خۆیان رووبەڕووی ئێران ببنەوە، نەك ئێران بەرەی سونە بگرێت و شەڕیان لەبریدا بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.