چەندان پارچە شوێنەوار و كەلوپەلی زۆر گرنگ لە گردی قەسری شەمامك دۆزراونەتەوە كە بۆ سەردەمی شارستانی پێش سۆمەرییەكان دەگەڕێتەوە.
ئێوارەی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ی ئۆكتۆبه‌ری 2018، سه‌رۆكی تیمی شوێنه‌واری فه‌ره‌نسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری هه‌ولێر به هاوكاری زانكۆی سۆربۆنی فه‌ره‌نسی ئه‌نجامی كاری هه‌ڵكۆڵین و پشكنینی حه‌وت ساڵی رابردووی له گردی قه‌سری شه‌مامك له هه‌ولێر خسته‌ڕوو.
تیمی شوێنه‌واریه‌كان رایانگه‌یاند: دوای حه‌وت ساڵ كاركردنمان له‌گه‌ڵ تیمێكی زانكۆی سۆربۆنی فه‌ره‌نسی له گردی قه‌سری شه‌مامك توانیومانه ژماره‌یه‌كی شوێنه‌واری گرنگ بدۆزێنه‌وه.
گوتیشی: ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه به‌شێكیان دوو پارچه نووسینه به‌شێوه‌ی بزماری كه بۆ سه‌رده‌می ئاشوورییه‌كان و میتالی و لوزی ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها به‌شێكی دیكەشیان مێژووەكەی بۆ پێنج هەزار ساڵ پێش زانین دەگەرێتەوە كە ناوی كۆمه‌ڵێك له پاشا‌كان نووسراوه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه شارستانییه‌تی كوردستان ده‌سه‌لمێنێت.
ئاماژەی به‌وه‌دا، بەپێی دۆزینەوەی ئەو شوێنەوارانە دەردەكەوێت كە پێشتر چەندان شار و شوێنی ئاوەدانی هەبووە و ڕوخێنراون.
ماوەی چەند ساڵێکە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەواری هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک زانکۆ و پرۆفیسۆر رێكخراوێكی بیانی تایبەت بە شوێنەوار رێککەوتنی کردوە بۆ گەران بەدوای پارچە شوێنەوارییەکان و مێژژووییەکان لەهەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.