Erbil 11°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 10:45

بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى هه‌واڵێکی ڕۆژنامه‌ى ژیان ره‌تده‌کاته‌وه‌

ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌ رۆژنامه‌ی ژیان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ دوورو نزیك هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌و به‌وبابه‌ته‌وه‌ نییه‌
کوردستان TV
100%

 له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه‌ لیژنەی هاوبەشی چاودێری و چاکسازی بزوتنەوەی ئیسلامی ڕایده‌گه‌ێنێت ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌ رۆژنامه‌ی ژیان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ دوورو نزیك هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌وبابه‌ته‌وه‌نییه‌ كه‌ له‌ رۆژنامه‌ى ژیان دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌  

له‌ژماره‌ى 65 ى ڕۆژنامه‌ى (ژیان )ى سه‌ر به‌لاهوری شێخ جه‌نگی له‌هه‌واڵێكدا رایانگه‌یاند بوو لێژنه‌ى چاكسازى هاوبه‌ش  چه‌ند ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌هۆی نزیك بوونیان له‌پارتى دیموكراتى كوردستان دورخستۆته‌وه‌ و له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مرۆ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ له‌راگه‌ێندراوێكدا ئه‌و هه‌واڵه‌ى ره‌تكرده‌وه‌ و به‌ بێ بنه‌ما وه‌سفى ده‌كات و ده‌ڵێت دورخستنه‌وه‌ى ئه‌و چه‌ند ئه‌ندامه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌و بابه‌ته‌وه‌ نییه‌ به‌ڵكو دروستكراوه‌ و بڕیاره‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى  ئه‌و رێو شوێن و چاكسازیانه‌ی نێوخۆى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامیه‌ كه‌ پێویست بوون حزب بیگرێته‌ به‌ر . 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.