له شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا، دووەمین ساڵیادی شەهیدبوونی پێشمەرگە و خەباتکاری باکووری کوردستان، دکتۆر سەعید چروکایا بەڕێوەچوو، لە ڕۆژی 26ی 10ی 2016 لە گوندی (تی‌س خەراب)ی میحوەری ناوەران، بۆمبێکی پێدا تەقییەوە.
لە مەراسیمی دووەمین ساڵیادی شەهیدبوونی دکتۆر سەعید چروکایا، چەندین وتار و بڕگەی جیاواز، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە رەوەندی کوردی لە ئەڵمانیا پێشکەش کراوە.
دکتۆر سه‌عید، خه‌ڵکی ناوچه‌ی بینگول-باکوری کوردستان بوو، سه‌رکرده‌یه‌کی دیاری په‌كه‌كه بووه، به‌ڵام له ساڵی 1999 په‌که‌که‌ی جێهێشت و له کۆنگره‌ی ئه‌و حزبه‌دا گوتی "من بۆ به دیموکراتی کردنی تورکیا تێناکۆشم، به‌ڵکو بۆ ئازادی کوردستان خه‌بات ده‌که‌م". ئه‌م هه‌ڵوێسته وایکردووه واز له په‌که‌که بهێنێ و بچێته ئه‌ڵمانیا.
دکتۆر سه‌عید لە سەرەتای هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هه‌رێمی کوردستان، گەڕاوەتەوە هه‌رێمی کوردستان و وەک پێشمەرگەیەک لە مەیدانی شەڕدا بووە، شاره‌زایه‌كی زۆر باشی هه‌بوو له پۆچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین و چه‌ندان بۆب و مینی تیرۆریستانی داعشی پوچه‌ڵكردۆته‌وه، بەڵام لە ڕۆژی 26ی 10ی 2016 لە گوندی (تی‌س خەراب)ی میحوەری ناوەران، بۆمبێکی پێدا تەقییەوە و لە ئاکامدا دەست بەجێ ڕەسوڵ محەمەدزادە، پێشمەرگەی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دکتۆر سەعید چروکایاش بریندار بوو، بەڵام لە 29ی 10ی 2016 و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە لە ئەڵمانیا گیانی له‌ده‌ستداو چووه رێزی شه‌هیدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.