ئەمرۆ دووشەممە 29\10\2018، لە راگەیاندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، هاتووە، کە ژمارەیەک مامۆستای زانۆکانی هەرێمی کوردستان، کە لەبواری و وانەوتنەوە، کە کار دەکەن و بەشدارن لە لە پرۆگرامی ڕیفۆرمی شێوازی وانەوتنەوە (پێداگۆجی) لە زانکۆکان، لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە سەرپەرشتیی وەزیری خوێندنی باڵا کۆبوونەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا، ئاماژە بەوە دراوە، کە ئەم كۆبونه‌وه‌یه د. یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا، رایگەیاند، کە له نزیكه‌وه ئاگادارە كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه به‌شێوه‌ی (ئۆنلاین) له‌گه‌ڵ مامۆستاكانیان له فینلاند، ده‌ستیان به‌كۆرسه‌كانیان كردووه، هه‌ر ئه‌و هۆكاره كه هانیان ده‌دات هه‌نگاوی دووه‌م ده‌ست پێ بكه‌ن، كه ئه‌وه‌ش به‌ڕێكردنیانه به‌ره‌و وڵاتی فینلاند.
بەپێی راگەیاندراوەکەدا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، جەختی لەوەش کردەوە، کە چی‌یان پێ بكرێ بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌یكه‌ن، چونكه ئه‌م پڕۆژه‌یه بۆ په‌روه‌رده و سه‌رجه‌م بواره‌كانی دیكه‌ش گرنگه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نها پێگه‌یاندنی قوتابیانی بۆ بواری په‌روه‌رده نییه، به‌ڵكو پێگه‌یاندنیانه بۆ سه‌رجه‌م بواره‌كانی دیكه، ئه‌وه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كۆی كۆمه‌ڵگه ده‌بێ، هیواشی خواست به‌گیانێكی پۆزه‌تیف له كاره‌كان بڕوانن.
پرۆسەی ریفۆرمی پێداگۆجی لەگەڵ وڵاتی فینلاند، پڕۆژەیەکی گرنگی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییە کەتیایدا 33 مامۆستا، لە 25 له زانكۆ حكوومییه‌كان و هەشت لە زانكۆ تایبه‌ته‌كانی هەرێمی کوردستان بەشداری پرۆگرامی ڕیفۆرمی شێوازی وانەوتنەوە دەکەن، کە بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی (HAMK)ی وڵاتی فینلاند بەڕێوە دەچێت.
ئه‌و كۆرسه ماوه‌ی شەش مانگی ده‌خایەنێت، شەش هه‌فته‌ی ئەو کۆرسە لەوڵاتی فنلاند بەڕێوەدەچێت و چوار مانگەکەی دیکەش لەهەرێمی کوردستان به‌چاودێری پسپۆڕانی ئەو وڵاته بەرێوەدەچێت، هه‌روه‌ك دوای تەواوبوونی کۆرسه‌کە مامۆستایانی به‌شداربوو سەرپەرشتی خولەکانی وانەوتنەوە لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ ئەوەی شێوازی وانەوتنەوە لەزانکۆکان گۆڕانکاری ڕیشەیی بە ئاڕاستەی شێوازێکی مۆدێرن و سەردەمی زانستی هەنگاو بنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.