Erbil 11°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 10:42

پەرلەمانی کوردستان دوایین دانیشتن ئه‌نجامده‌دات

ئەم هەفتەیە
کوردستان TV
#7
100%

وابڕیارە ئەم هەفتەیە، پەرلەمانی كوردستان دوایین دانیشتنی خولی چوارەمی خۆی ئەنجامبدات، سەرۆكایەتی پەرلەمانیش كارنامەی دانیشتنەكە بڵاودەكاتەوە.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (1)ی نائاساییی رۆژی چوارشه‌مه‌ رێككه‌وتی 2018/10/31ی راگه‌یاند كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

به‌رنامه‌ى كار

به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (16) و مادده‌ (47) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان، بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره‌ (1)ى نائاسایى خولى به‌هاره‌ی ساڵی پێنجه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (12)ى نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 31/10/2018 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

یه‌كه‌م: كۆتاییهاتنی خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مان به‌پێى حوكمی مادده‌ی (6) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق.

دووه‌م: وتاری به‌ڕێز جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.