Erbil 11°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 10:50

سلێمانى.. تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە ئۆتۆمبێلێکی دزیبوو

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌  ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوای سەربەبەشی پۆلیسی شارەزوور تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەستابوو بەدزینی ئوتومبێلێكی جۆری سەنی تەكسی.

لەهەڵمەتێكی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوا توانرا تۆمەتبارێك دەستگیربكەن كە ئۆتۆمبێلێكی دزیبو، پاشان منداڵێكی شێلابوو و هەڵاتبوو.

پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، تۆمەتبارەكە ناوی (ا ، م ، ع) و لەسەر رێگای هەڵەبجەی تازە_ سەیدسادق دەستگیركراوەو پێشینەی زیندانی هەیەو لەئێستادا بەپێی مادەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی و بەفەرمانی دادوەر بەندە.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.