Erbil 11°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 10:50

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌باره‌ى پاشه‌که‌وت و ده‌ستکاریکردنى مووچه‌ى مامۆستایان ڕوونکردنه‌وه‌ دەدات

له‌ لێدوانى بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29 ى ئۆكتۆبه‌ری 2018 ، له‌میانى كردنه‌وه‌ى باله‌خانه‌ى ئاماده‌یی چیمه‌نى كچان پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمى كوردستان له‌لێدوانى بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن  له‌باره‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ی مامۆستایان و ده‌ستكاری كردنی مووچه‌كانیان  ڕایگه‌یاند ھەڵگرتنی پاشەکەوتی مووچە نزیک بوەتەوە و ئەوانیش وەک وەزارەتی په‌روه‌دره‌ ھەوڵی خۆیان لەو ڕوەوە دەدەن كه‌مووچه‌ باشتر بكرێت له‌پێناو بارو گوزه‌رانێكى باشتر بۆ مامۆستایان .


وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ڕاشیگه‌یاند ، له‌هه‌رێمى كوردستان كه‌رتى په‌روه‌رده‌ زیاتر پێویستى بابه‌ڵه‌خانه‌ى نوێ هه‌یه‌  كه‌له‌ئێستادا پێویستمان بە ٦٠٠ باڵەخانەی نوێ ھەیە دروست بکرێن 

ڕاشیگه‌یاند ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان  ساڵانە بڕە بودجەیەک بۆ نوێ کردنەوەی بینای قوتابخانە وخوێندنگاکان تەرخان دەکات.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.