بەهۆی پابەندنەبون بە مەرجەكانی كاركردنی سیستمی تەندروستی و هه‌بونی ده‌رمانی ماوه‌به‌سه‌رچوو لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەرمانخانەیەك دادەخات.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبەشه‌كانی قائیمقامهیهت رایگەیاند؛ بەهۆی پابەند نەبونی بە مەرج و رێنماییەكان و كارنەكردن بە سیستمی تەندروستی هه‌بونی ده‌رمانی ماوه به‌سه‌رچوو دەرمانخانەی (ئارام) لە شه‌قامی گۆرانی شاری سلێمانی دادەخرێت.
وتی؛ لەكاتی سەردان و پشكنینی لیژنەی هاوبەشی تەندروستی بۆ دەرمانخانەی ئارام، دەركەوتووە ده‌رمانی ماوهبهسهرچوهی لە شوێنەكەیدا هەیە كه پێچەوانەی رێنماییەكانی كاركردنە لە دەرمانخانەكاندا.
وتیشی؛ بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە دەرمانخانەكە دادەخرێت و خاوەنەكەشی كارڕای پێویستی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.