Erbil 15°C چوارشەممە 05 شوبات 23:30

تۆمه‌تبارێک ده‌ستگیرکرا که‌ ده‌ستدرێژى سێکسى کردۆته‌ سه‌ر کچێک و تۆماری ڤیدیۆشى کردووه‌

بڕی 3800 دۆلاریشی له‌كچه‌ وه‌رگرتووه‌
کوردستان TV
100%


هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە دەستدرێژی سێكسی كردبوە سەر كچێك و تۆماری ڤیدیۆیی کردبوو.

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوای ئەوەی ڕۆژی 25-10-2018 كچێكی تەمەن 32 ساڵ بەناوی (ن) سەردانی بنكەی پۆلیسی سەرچناری كردو سكاڵای تۆماركرد لەدژی تۆمەتبار ( ش ، أ ، ع ) كە بەبیانوی خۆشەویستی دەستدرێژی سێكسی كردبوە سەری و تۆماری ڤیدیۆیی كردووەو دواتر هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی تۆمارەكەی كردبوو ، هەروەها بڕی 3800 دۆلاری لێوەرگرتووەو داوای پارەی تریشی لێكردبوو ، هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوای وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەر و لێكۆڵینەوەو بەدوادا چوون توانرا ئەمشەو تۆمەتبارەکە دەستگیربكرێت.

پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، لە ئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی  دادوەرو بەپێی ماددەی 393 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لە لایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکە كراوەتەوە .

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.