Erbil 15°C چوارشەممە 05 شوبات 23:31

ئاماده‌کاری بۆ رێگری کردن لە لافاو و هەر حاڵەت و کارەساتێکی سروشتی ده‌کرێت

پلانێكی تۆكمەمان داناوە
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ،لە شاری سلێمانی ئامادەكاری پێشوەخت دەكرێت بۆ رێگری كردن لە لافاو هەر حاڵەت و كارەساتێكی سروشتی , قائیمقامی سلێمانیش دەڵێت پلانێكی تۆكمەیان داناوە بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان لە ئەگەری روودانی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو , 

 ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی فریاگوزاری خێرا كۆبووەوە كە پێكهاتووە لە فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی و ئەو رێوشوێن و ئامادەكارییانە تاوتێكران كە گرنگن بۆ پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان لە  ئەگەری هەر روووداوێكی سروشتی , لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا  قائیمامی سلێمانی رایگەیاند پلانێكی تۆكمەیان داڕەشتووە  بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو ئەو رووداو حاڵەتانەی كە لە كاتی لافاو بارانی بەهێزدا ئەگەری روودانی دەكرێت, ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لەیەكەم شەپۆلی باران باریندا لە سلێمانی "84,6" ملم باران باریووە و 41 حاڵەتی ئاوچوونە ماڵان هەبووە بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گەورەی بەدواوە نەبووە ئەوەشی گەڕاندەوە بۆ بوونی ژێرخانێكی تۆكمەی ئاوەڕۆ لە سلێمانی و رۆَڵی تیمەكانی فریاگوزاری بۆ بەهاناوەچونی هاوڵاتیان,  

ئاوات محەمەد راشگەیاند وەك ئامادەكارییەكی پێشوەخت بۆ رێگری كردن لە دروستبونی لافاو شارەوانی سلێمانی هەڵمەتێكی فراوانی رێكخستووە بۆ پاككردنەوەی مەنۆڵ و ئاوەڕۆكانی شاری  سلێمانی كە ئەمەش رۆڵی گەورەی دەبێت لە كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی شەپۆلی باران بارین , روونیشی كردەوە هەموو فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی رۆڵی گرنگی خۆیان دەبینن و تیمەكانی شارەوانی راسپێردراون بۆ ئەوەی سەردانی ئەو شوێنانە بكەن كە ئەگەری روودانی كارەساتی سروشتی لێدەكرێت

شوان عه‌زیز 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.