ئێواره‌ی دوێنێ له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری كه‌ركوك دوو ماڵه دروسێ ده‌بێته شه‌ڕیان و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك به سه‌ختی بریندار ده‌بێت و پاش گه‌یاندنیشی به نه‌خۆشخانه گیان له ده‌ست ده‌دات.
كاتژمێر 6:45 خوله‌كی ئێواره‌ی دوێنێ له گه‌ڕه‌كی یه‌كی حوزه‌یرانی شاری كه‌ركوك شه‌ڕه ته‌قه له نێوان دوو ماڵه دراوسێدا دروستبوو، به هۆی شه‌ڕه ته‌قه‌كه‌وه هاوڵاتییه‌ك به ناوی "جه‌وده‌ت وه‌هاب عه‌بدوڵا" كه له دایكبووی ساڵی 1972 ی شاری كه‌ركوكه به سه‌ختی بریندار بوو و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی شاری كه‌ركوك كرا و دوای گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
دوا به‌دوای ڕووداوه‌كه‌ش پۆلیس گه‌یشته شوێنی ڕووداوه‌كه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕوواوه‌كه ڕێكخرا و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.