مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری كورد و ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند كە سەركەوتنی حكومەتی عادل عەبدولمەهدی بەندە لە سەر 5 مەرجی سەرەكی .
مەحمود عوسمان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر روونیكردەوە كە سەركەوتنی سەرۆك وەزیران بەندە لە سەر سووربوون لە سەپاندنی سەروەری یاسا و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە بنەرەتیەكان و نەهێشتنی گەندەلی و بەدیهێنان و كۆنترۆڵكردنی دیاردەی چەكداری كە تەنها چەك بە دەستی دەوڵەتەوە بێت .
راشیگەیاند كە ئەو سەركەوتنەی عەبدولمەهدی پێویستی بە پاڵپشتی و پشتگیری هەموو لایەنەكان هەیە كە دەبێ بەرژەوەندییە تەسكەكانیان بكەنە قوربانی بەرژەوەندی فراوانی
نیشتیمان .
شایانی باسە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی خۆیدا رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ، متمانەی بە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی بەخشی و دەنگ لە سەر 14 وەزیری ئەو كابینەیە درا .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.