فەرماندەیی هێزی ئاسمانی عێراق رایگەیاند، شەش فڕۆكەی جەنگی جۆری T-50ی لە كۆریای باشوور وەرگرتووە.فەرماندەیی هێزی ئاسمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە كە ئەو 6 فڕۆكەیە سێیەم كاروانە لە فڕۆكەی جۆری T-50 لە كۆریای باشوورەوە بگاتە عێراق.
بەغدا لە ئاداری ساڵی ٢٠١٧، 6 فڕۆكەی دیكەی هەمان جۆری لە كۆریای باشوور وەرگرت كە بەپێی گرێبەستێك بەر لە پێنج ساڵ بۆ كڕینی٢٤ فڕۆكەی جۆری T50 كە لە گەڵ سیئۆل واژووی كردبوو.
هەروەها لە مانگی ئاداری رابردوو، عێراق 6 فڕۆكەی دیكەی هەمان جۆری لە كۆریای باشوور وەرگرتبوو.
شایانی باسە عێراق و كۆریای باشوور ساڵی ٢٠١٣ گرێبەستێكیان بۆ كڕینی ٢٤ فڕۆكە لە جۆری T-50 بە بڕی ملیارێك و ١٠٠ ملیۆن دۆلار واژوو كرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.