ماوه‌ى چەند ڕۆژێکە بەهۆی شەپۆڵى بەهێزی باران و دروستبونى له‌هى و لافاو، ئاوی زێى گه‌وره كه له‌رێگه‌ى پالاوتنه‌وه ئاوى پارێزگاى هه‌ولێر دابین ده‌كات، به‌هۆى شێلوبوونى ئاوه‌كه‌و دروستبوونى قوڕو لیتەوه، ئاوى پارێزگاى هه‌ولێر وەستاوه، بەمەش بەشێکی دانیشتووانی پارێزگاکە بێ ئاوی خواردنەوە ماونه‌ته‌وه.
له‌م باره‌وه ئارى ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى هه‌ولێر لە لێدوانێكى تایبه‌تدا به مالپه‌رى كوردستان تیڤی راگه‌یاند" بەهۆی ئەو باران و لافاوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەرێمی کوردستانی گرتووتەوە، سەرچاوەکانی ئاو بوونە هۆى قوڕو لیتەو بەوهۆیەوە چوار پڕۆژەی ستراتیژی ئاو وەستاون و ناتوانن بەپێی ستانداری خۆیان ئاو پاک بکەنەوە.
ناڤهاتى وتیشى" چاوەڕێى نیشتنەوەی ئەو قوڕو لیتەیەی سەرچاوەکانی ئاو دەکەین له زێى گه‌وره‌و و پێده‌چێت ئەمشەو وێستگەو پرۆژەکانی ئاو له پالاوگه‌ى ئیفراز کاریان پێبکرێتەوەو ئاوی خواردنەوە بگاتەوە هاووڵاتیانى شارى هه‌ولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.