پارێزگاری ھەولێر، ڕایگەیاند: دووكاندارانی بازاڕی لەنگە، لەسەر ئەركی خۆیان دووكانەكانیان نۆژەن دەكەنەوە، بەڵام حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سەرجەم خزمەتگوزارییەكان و لەنێویشیاندا سیستمی ئاگركوژێنەوە بۆ بازاڕەكە دابین دەكات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ی ئۆكتۆبهر هەریەک لە نێچیرڤان ئەحمەد، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر لەسەر راسپاردەی نێچیرڤان بارزانی سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان سەردانی بازاڕی لەنگەی هەولێریان کرد کە لە رۆژی 25ی رۆژی رابردوو سووتا.
نەوزاد هادی پارێزگاری ههولێر گوتی: لەسەر بڕیاری نێچیرڤان بارزانی بەپەلە یارمەتی پێشکەشی دووکاندارەکان دەکرێت. ئەوان دووکانەکانیان نۆژەندەکەنەوە و لەسەر ئەرکی حکومەت کارەبای نیشتمانی و مووەلیدە دەبێتە یەک شەبەکە و بۆیان رێکدەخرێت، هەروەها تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆ و بۆڕی سیستەمی ئاگرکوژێنەوە لەژێر زەوی بۆیان دروستدەکرێت و بەشێک لە کۆڵانەکانی بازاڕەکە کە سەریان دادەپۆشرێت ئەمانە هەموویان لەلایەن حکومەتەوە جێبەجێ دەکرێن.
سەبارەت بە قەرەبووکردنەوەی دووکاندارەکانیش، نەوزاد هادی رایگهیاند ئێمە لەگەڵ ئەنجوومەنەکانیان کۆدەبینەوە بۆ یارمەتیدان و پێشکەشکردنی قەرەبوو بە دووکاندارەکان. هەروەها رایگەیاند "کارەکان بە خێرایی دەکرێن.
بەرەبەیانی 25/10/2018 بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت، بەو ھۆیەوە زیاتر لە نیوەی دوكانەكانی ئەو بازاڕە سوتان، دوای رووداوەكەش حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بەڵێینیدا كە ھاوكاری كاسبكارانی ئەو بازاڕەبێت بۆ چاككردنەوەی دوكانەكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.