Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:29

حه‌شدی شه‌عبی هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر ده‌یڤید پتریۆس فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق

حه‌شدی شه‌عبی: ئه‌مه‌ریكییه‌كان چه‌كداره‌كانی داعش ده‌گوازنه‌وه‌
کوردستان TV
100%

عه‌لی حوسه‌ینی، گوته‌بێژی میحوه‌ری باكووری حه‌شدی شه‌عبی، وه‌ڵامی قسه‌كانی ده‌یڤید پتریۆس، فه‌رمانده‌ی پێشووتری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ده‌داته‌وه‌، كه‌ گوتبووی، ژماره‌یه‌ك كه‌س چوونه‌ته‌ په‌رله‌مانی عێراق، كه‌ پێشتر له‌ سه‌رده‌می مندا زیندانی كرابوون.

عه‌لی حوسه‌ینی له‌ وه‌ڵامی پترایۆس گوتوویه‌تی" قسه‌كانی نیشانه‌ی بێ هیوابوونیانه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته‌ په‌رله‌مانی عێراق، به‌تایبه‌تی ئه‌و موجاهیدانه‌ی به‌ره‌نگاری داگیركه‌ران و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان بوونه‌وه‌".

هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" واشنتن به‌هۆی گه‌یشتنی ئه‌و ده‌سته‌بژێره‌ بۆ په‌رله‌مان هه‌ست به‌ مه‌ترسی ده‌كات و ده‌زانێت ئه‌وانه‌ خۆیان بۆ ده‌ركردنی یاسایه‌ك بۆ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ بیانییه‌كان ئاماده‌ ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا. 

ده‌رباره‌ی رۆڵی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ناو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، گوته‌بێژه‌كه‌ی حه‌شد ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه‌، هێزه‌كانی عێراق خاوه‌ن توانان و ئه‌مه‌ریكییه‌كان چه‌كداره‌كانی داعش ده‌گوازنه‌وه‌ و كێشه‌ی دیكه‌ دروست ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی تا پێیان ده‌كرێت، ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له‌ عێراق درێژبكه‌نه‌وه‌".
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.